2022-03-08T11:22:27.000000Z
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٣/٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، باس لە دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەردوولا هاوڕا بوون کە بە گیانی یەکڕیزی و یەکدەنگی و پێکەوەییی نێوان لایەنە ساسییەکان، دەتوانرێت زیاتر دەستەبەری ماف و پاراستنی دەستکەوتەکان بکرێت.