ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی، پێشوازی لە خاتوو ڕۆزی کەیڤ، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێكدا بهڕێز جێگری سەرۆک ئەرک و کارەکانی بەڕێز کونسولی گشتیی بەریتانیای لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند، بە تایبەت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، دواتر سوپاسی بەڕێزیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسولی گشتیی بەریتانیا سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و بەردەوامیی پەیوەندی و كارى هاوبهشى وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.