Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازى له‌ بەرپرسی سیاسی لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا كرد

2022-02-14T12:57:06.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/١٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو دیوو تایانتواچ، بەرپرسی سیاسی لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.

لە ديدارێكدا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان، هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و ئامادەسازییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک جەختی لەوە كردەوە كە دۆخی سیاسی و بەڕێوەبردنی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر بنەمای بەشداریکرنی کۆی لایەنە سیاسییەکان بێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی پڕۆسەی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە، چونکە درەنگکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراق لە بەرژەوەندیی گەلی عیراقدا نییە.

لای خۆیەوە خاتوو دیوو، برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکای لەگەڵ عیراق و هەرێمی کورستان دووپات کردەوە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی دۆخی سیاسیی ناوچەكەی بەگرنگ زانی و هیوای خواست پێکهێنانی حکوومەتی عیراق لە ئاست بەرژەوەندییەکانی گەلی عیراقدا بێت و لەمبارەیەوە پاڵپشتيی خۆی بۆ گەلی عیراق نیشان دا.