ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٩/١٢ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز بارت ڤان دێن هۆڤڵ، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی، سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی ههرێمی كوردستانی کردبوو.
لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی ئەرک و کارەکانی بهڕێز بارت ڤان دێن هۆڤڵی لە ماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستاندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست، ههروهها پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بهڕێز کۆڵۆنێل هانس فروخ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکانی دووپات کردەوه و ڕۆڵی هێزەکانی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان له كار و چالاكییەكانیان كرد و جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندیی وڵاتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.