Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازی لە ڕاوێژکاری تایبەت بۆ کاروباری بەرگریی بەریتانیا دەکات

2024-02-07T11:58:05.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧/٢/٢٠٢٤ بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەقید تیم کەیڤ - گیبس ڕاوێژکاری تایبەت بۆ کاروباری بەرگریی بەریتانیا كرد.

لە دیدارێکدا بیروڕا دەربارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و چۆنیەتیی چاکسازی و دروستکردنی هێزێکی دامەزراوەیی و نیشتمانیی تۆكمە و ئاڵنگارییەکان و هەلومەرجی سیاسی و سەقامگیریی ئەمنی، ئاڵوگۆڕا کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک جەختی لە پێویستیی هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی پێشمەرگە كردەوە بە شێوەیەك كە لەگەڵ واقعی ئەمڕۆ بگونجێت، بە گرنگیشی زانی بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەکە، پەلە لە یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بکرێت.

هەردوولا لەسەر یەکڕیزی و یەکخستنی هەوڵ و توانای لایەنەکان و بەلاوەنانی جیاوازییەکان بە مەبەستی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی ناوچەکە، هاوڕا بوون.