Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک سوپاسی هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکانی ئەڵمانیا دەکات

2023-03-28T10:57:07.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٣/٢٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی‌ له‌ بەڕێز ماتیاس دانکێرت، دیپلۆماتکار لە کونسوڵگەریی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندييه‌كانى نێوان ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، مەترسییەکانی داعش و پاراستنی ناوچەکە و بەردەوامیی تیمە سەربازییەكانی ئەڵمانی بۆ مه‌شق و ڕاهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌، گفتووگۆیان لە بارەیەوە کرا.

هەردوولا جەختیان لە برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان، گرنگیی دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکە كردەوە، لای خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا.