ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٢/٥/٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە مەڕاسیمێکدا پەردەی لەسەر دیواربەندی شەهیدان و ئەنفالکراوانی گوندی قەشقەی سەر بە ناحیەی قادر کەرەم لادا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه پێشكه‌ش به كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و ناوچه‌یه كراوه و ناوی ١٠١ شەهیدی ئەنفالی لەسەر نووسراوه و تاجەگوڵینەی ڕێزی لە بەردەم دیواربەندی شەهیدان دانا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا دوای دانانی تاجه‌گوڵینه له‌به‌رده‌م دیواربه‌ندی شهیدان، له وته‌یه‌كدا ستایشی ڕۆڵ و خەباتی کوردایه‌تییانی کرد و گەرمیانییەکانی بە پێشەنگی ئازایەتی و بەرخودانی كوردایه‌تی لە خەباتی شۆرشگێری و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیدا ناساند. به ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌مووانیشی زانی لە ڕووی ئاوادانکردنەوە و ڕەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی ژیانێکی شایستە، خزمەتی زیاتر بەو ناوچەیە بکرێت چونکە ئه‌وان هەمیشە بوونەتە قوربانی ژێر جەور و ستەمی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر کە دیارترینییان شاڵاوی ئەنفال و دەربەدەربوونیانه لە زێدی خۆیان.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکە دا دروود و سڵاوی بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوان و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان نارد و هیوای خواست ئەم یادانە بکرێن بە هاندەرێک بۆ گیانی برایەتی و تەبایی و یەکڕیزی لە پێناو پاراستنی ئەو خاکەی کە بە گیانی ڕۆڵەکانی، ڕووبارێک خوێنی بەخشیووە.