
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/11/2019 به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و به ئاماده‌بوونی خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ئێستای عێراق به‌گشتی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدرال خرایه به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كۆك بوون له‌سه‌ر به‌وردی چاودێریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی دووپاتیان کرده‌وه که زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووره‌وه دروست بوون، بۆیه هه‌مووان كۆك بوون که هه‌ر هه‌موارێکی ده‌ستوور ده‌بێت مافه ده‌ستووری و یاسایی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێکهاته‌کانی عێراقی تیایدا پارێزراو بێت.
كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دۆخ و پێشهاته‌کانه‌وه له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدا ده‌بن و به شێوه‌یه‌کی ده‌وری کۆده‌بنه‌وه.

