ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٧/٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز جەنەڕاڵ جۆن تایگەرت ڕاوێژکاری سەربازيی ئەمهریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی گەلی کوردستانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا دووپات کردەوە کە لەڕووی کارە مرۆیی و سەربازییەکانیانهوه هەمیشە هاوکار و پاڵپشت بوونە بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسییانەی بۆ سەر خاک و هەرێمى كوردستان هەبووە.
ههردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگيى بەردەواميی هاريكارى بەتایبەتى كه ئێستا تیرۆر بۆتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە و جیهان بەگشتی، ههروهها بۆ لاوازکردن و نەهێشتنى یەکجارەکيی داعش، بە پێویست زانرا هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان بنیاد بنرێت و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیماناندا بهردهوام بن.
لە کۆتاییدا بهڕێز جێگری سەرۆک ماڵئاوایی لە بەڕێز جەنەڕاڵ جۆن تایگەرت کرد و سوپاسی ئەو خزمەتەی کرد کە لە عێراق وەک ڕاوێژکاری سەربازيی ئەمریکا پێشكهشى كرد و لە کاری داهاتوویدا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.