2024-02-12T10:22:50.000000Z
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٤/٢/١٢، به‌ڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكايه‌تيی هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، پله‌ى نوێى بۆ بەڕێز (ئەحمەد زرار ڕەحمان) بەست، دوای ئەوەی فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەکەی لە عەمیدەوە بۆ لیوا درا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها دووپاتی کردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ، بەرپرسیاریەتییەکان لەسەر شانی ئەفسەران بەگشتیی زیاتر دەکات، هیوای خواست هەمووان لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتییەدا بن و خزمەتی زیاتری کوردستان بکەن و ببنە پارێزەری سەر و ماڵی هاووڵاتیان و دەستکەوتەکان.