هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر شاری هەولێر، چەندبارەی کارە ئاژاوەگێڕییەکانە بە مەرامی تێکدانى ئاسایشی ناوچەکە، بۆیە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە تاوانکارییە دەکەم کە ئامانجی بەلاڕێبردنی ئەو هەوڵانەیە کە لەپێناو یەکڕیزی و تەبایی و یەکدەنگی لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی بۆ دەنرێت.
پێویستە لایەنە پەیوەندارەکان لە حکوومەتی فیدراڵیی عیراق بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم، هەنگاوی جددی بنێن بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە، کە مەترسین بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیريی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٦/٩