لە (٢٩) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزان ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان هەمیشە وەک پارتێکی مەدەنیی میانڕەو بە سیاسەتێکی ئاشتییانە و خاوەن هەڵوێست لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، مامەڵەی لەگەڵ ڕووداو و پرسە هەستیارەکاندا کردووە لەپێناو پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسیدا.
لە ئێستادا ناوچەکەمان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگاریی سیاسی و ئابووری بۆتەوە، هیواخوازم لەم یادەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی یەکڕیزی و یەکگوتاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارام بۆ خەڵکی کوردستان، بکەینەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٣/٢/٦