لە يادى پهنجا و سێ ساڵهی دامهزراندنى يهكێتیی زانايانى ئایینی ئيسلامی كوردستاندا، پیرۆزباییەکی گهرم له سهرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستايان و زانايانى ئايينی ئیسلامیی کوردستان دەکەم، هیوام سەرکەوتنتانە لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەی کە لە ئەستۆتاندایە.
خەبات و ماندووبوونی مامۆستایان و زانایانی ئایینی لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و قوربانیدان، لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و کیانێکی سەربەخۆ بۆ کوردستان و بەرگریکردن لە پیرۆزییە ئایینی و نەتەوەییەکان، جێگەی ستایش و ڕێزە، هەروەها کاریگەری و ڕۆڵی بەرچاوی مامۆستایانی ئایینی لە ناوچەکەماندا نموونەیەکی جوانی بەخشیوە بە کۆمەڵگەکەمان، بە تایبەت لە ئاست پەرەوپێشچوون و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و کولتووری ژیانی پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن.
هیوادارم مامۆستایانی ئایینی بەردەوام بن لە پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان و گیانی تەبایيی نێوان گشت ئایین و ئاینزاکان، لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامیی نیشتیمان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و دوورکەوتنەوە لە بیری توندڕەو.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سهرۆكى ههرێمى كوردستان
٢٠٢٣/٩/٢١