
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٧/١٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز جەنەڕاڵ ئێرنست ئۆدینۆ، شارەزى بواری سەربازی کرد.
لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک، یەکگرتوویی و یەکڕیزيى نێوان لایەنە سیاسییەکانی بە گرنگ زانی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی ئێستای نێو کایەی سیاسی، هەروەها تیشکی خستە سەر گفتوگۆ و لێکگەیشتنی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵک و پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکهدا.
لای خۆیەوە بەڕێز ئێرنست ئۆدینۆ تیشکی خستە سەر کاریگەری و ڕۆڵی کارای سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان لە پاراستنی یەکڕیزی و تەبایيی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە پێناو سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا، هەروەها خۆشحاڵیی خۆی دەڕبری کە ساڵانی ٢٠٠٥ ـ ٢٠٠٦ شانبەشانی پێشمەرگە لەگەڵ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی دژ بە تیرۆریستاندا بەشداری کردووە.