ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/8/2021 بهڕێز شێخ جهعفهر شێخ مستهفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی یەکەی (٧٠) و بەرپرسی لیوا و میحوەرەکانی یەک و دوو و سێ و چوار و بەرپرسی هێزی پشتیوانيی دوو، بە ئامادەبوونی هێزی هاوپەیمانان و ڕاوێژکارانيان، تاوتوێی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.
بهڕێز جێگری سەرۆک دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی یاسا سەربازییەکاندا بە هەنگاوێکی باش لێکدایەوە و هەموو ئەو هەنگاوانەی بهرز نرخاند كه لهمبارهيهوه نراون، هەروەها سوپاسی هاوپەیمانانی کرد بۆ ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەرییان هەوڵی بەردەواميان بۆ بە دامەزراوەییکردن و بەرەوپێشچوونی ئەم پرۆسەیە و هاریکاری و مەشق و ڕاهێنانەکانیانی بە پێشمەرگە بە شێوەیەکی ئەکادیمی بە گرنگ و پێویست زانی.
لە کۆبوونەوەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆک هيواى خواست هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی هێزێکی یەکگرتوو و نیشتیمانيی دوور لە هەژموونی حزب خێراتر بکرێن لەپێناو ئارامی و ئاسایش و سەقامگیريی زیاتر بۆ ناوچەکە، چونکە بەردەوام تیرۆریستانی داعش لە جموجۆڵ و خۆڕێکخستنەوەدان و بوونەتە مایەی هەڕەشە و تێکدانی ئارامی لە ناوچەکەدا.