ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/١١/١١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز بیرتراند توژووس بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هێزی فەرەنساى له چوارچێوهى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيى دژى داعشدا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی داعش لە ناوچەکە، ڕۆڵی هێزەکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا، پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.
بەڕێز جێگری سەرۆک هاوكارییەكانی فەرەنسای بۆ پێشمەرگە بهتايبهتى مەشقی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و هەڵوێستەكانی بهڕێز سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان لە کاتە هەستیارەکاندا بەرز نرخاند، هەروەها پوختەیەكیشی دەربارەی مەترسییەکانی داعشی لەو ناوچانەی بۆشایيی ئەمنیيان تێدايه و دوایین پەلامارەكانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرى، خستەڕوو.
شاندی میوان بەردەوامیی پشتگیری و هاوكارییان بۆ پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش دووپات كردەوە، هەروەها ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراقیان لەو ناوچانەی کە داعش خۆی تێدا حەشار داوە، بە گرنگ زانی.