Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئیتالی کۆبووەوە

2022-03-14T15:51:16.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٣/١٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئیتالیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی کۆلۆنێل دۆدی فه‌رمانده‌ی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە عیراق كرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی عیراق و ناوچەکە، مەترسییەکانی داعش، یارمەتییە سەربازییەکانی ئیتالیا و نەخشە و پلانی داهاتوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوی داعش، تاوتوێ کرا.

بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی له‌ کاپتن دۆدی وەک فه‌رمانده‌ی هێزەکانی ئیتالیا لە عیراق كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها بەردەوامیی پەیوەندییەکانی ئیتالیا و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و جەختی کردەوە کە هێشتا تیرۆریستان مەترسین بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، بۆیه‌ هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق و ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌ش دژی داعش بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشاییی ئەمنییان تێدا دروستبووە، به‌ گرنگ زانی.

شاندی میوان ئامادەییی خۆیان بۆ هاوكاریكردن و بەردەوامیی مەشق و ڕاهێنانەکان به‌ پێشمەرگە دەربڕی. له‌مباره‌یه‌وه‌ پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی پلانی داهاتوویان بۆ هەماهەنگی و یارمەتیدانی زیاتری پێشمەرگە و سوپای عیراق، خسته‌ ڕوو.