Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی سەربازیی هەنگاریا کۆبووەوە

2022-03-07T11:41:08.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٣/٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمى كوردستان، پێشوازی لە بەڕێزان کۆلۆنێڵ پیتەر لوشتاک فەرماندە و ئەتێلا گرینسەر جێگری فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی هەنگاریا لە عیراق كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی جێگری سەرۆكیان كردبوو.

لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز شێخ جەعفەر ڕۆڵی هێزی سەربازيی هەنگاریای لە عیراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا بەرز نرخاند و خواستى هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان دووپات کردەوە، لە کار و ئەرکەکانیانشياندا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەروەها پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لە بەڕێزان کۆلۆنێڵ ژۆڵت لاوکۆ وەك فەرماندە و فیرینس چیکیس وەك جێگری فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی هەنگاریا لە عیراق کرد.

لای خۆیانەوە شاندی میوان جەختیان لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی سەربازیدا کردەوە و هیوایان خواست ناوچەکە سەقامگیری و ئارامیی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.