2021-09-12T12:50:59.000000Z
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٩/١٢ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی سەربازیی فەرەنسی بە سەرۆكایەتیی کۆلۆنێڵ فرانتز بەرپرسی سەربازیی هێزەکانی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا بەڕێز جێگری سەرۆک هەوڵ و ماندووبوونی هێزە فەرەنسییەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا و بەردەوامیی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاریکاری و یارمەتیی سەربازییان بەتایبەتیش مەشق و ڕاهێنانیان بە پێشمەرگە، بەرز نرخاند.
لای خۆیانەوە شاندی میوان بەردەوامیی پشتگیرییان لە پێشمەرگە و هێنانی ڕاهێنەر و پسپۆڕی شارەزای زیاترى بواری سەربازی و مەشق و کاری هاوبەشى هاوپەیمانان و پێشمەرگەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کار و چالاکییەکانی داعش دووپات كردەوە،