Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزی ئەڵمانی کۆبووەوە

2021-11-15T13:30:39.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١١/١٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆلۆنێل مایەر، فەرماندەی هێزی ئەڵمانى لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیى دژى داعش و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک، پیرۆزبایی لە بەڕێز کۆلۆنێل مایەر کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک فەرماندەی هێزى ئەڵمانی لە عێراق لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیدا، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە و سوپاس و پێزانینی بۆ ئەڵمانیا دەربڕی بۆ پشتگیرکردنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

لای خۆیەوە کۆلۆنێل مایەر جەختی کردەوە کە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە.

دوایین پێشهاتە سیاسسیەکانی عێراق و ناوچەکە، چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، داڕشتنی پلان و ستراتیژییەتی نوێی حکوومەتی ئەڵمانیا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە تایبەت بە بەردەوامیی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و یارمەتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.