2021-09-20T12:33:42.000000Z
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٩/٢٠، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز چۆی کوانژین کونسولی گشتیی کۆریای باشوور کرد.
لە کۆبوونەوەیەكدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و ناوچە کرا، هەردوولا لەسەر بنیادنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و چارەسەری قەیرانانهکان، هاوڕا بوون.
بەڕێز جێگری سەرۆک بەردەوامیی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کۆریای باشوور بەرز نرخاند، هەروەها هیوای خواست عیراق و هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونی پێشكەوتووی کۆریای باشوور لە بوارە جیاوازەكاندا وەرگرن بە مەبەستی زاڵبوون بەسەر كێشهکاندا.