Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا کۆبووەوە

2022-01-18T11:36:52.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١/١٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو ماری پارێ، بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عیراق، هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و عیراق و هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک، ڕۆڵی یەکێتیی ئەورووپای لە پاراستنی ئاشتی و ئارامیی جیهان بەرز نرخاند، هەروەها یەکڕیزی و یەکدەنگیی لایەنە سیاسییەکانى بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراقدا به‌ پێويست زانى کە لە ئاست بەرپرسیارێتی و داخوازییەکانی خەڵکدا بێت و دەستوور بکات بە پێوەر بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی دەوڵەت.

لای خۆیەوە خاتوو ماری پارێ پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپاى لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و تیشکی خستە سەر ستراتیژ و پلانی یەکێتیی ئەورووپا لە عیراق و هەرێمى كوردستان، هەروەها پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراقی بۆ جێگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە، بەگرنگ زانی.