Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ باڵیۆزی سویسرا کۆبووەوە

2022-03-23T17:14:14.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز لوکاس گاسەر، باڵیۆزی سویسرا لە عیراق و ئوردن کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عیراق و کوردستان، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراق، پەیوەندییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سویسرا، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک جەختی لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا به‌مه‌به‌ستی سوودبینین لە ئەزموونی سویسرا بەتایبەت لە بواری دامەزراوەکانی دەوڵەت و وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەدا، كرده‌وه‌.

لای خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزی سویسرا جەختی لە پەیوەندییەکانی وڵاته‌كه‌ی لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان کردەوە و هەموو هاریکارییەکی وڵاتەکەی لە بوارەکانی پێشکەوتن و بنیادنانی وڵاتێکی سەقامگیر لە ناوچەکەدا، نیشان دا.