Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری چیک دەکات

2021-09-29T06:12:47.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

سێشەممە ٢٠٢١/٩/٢٨ بە نوێنەرایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆک، بەشداری لە ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانی و پانزەهەمین ساڵەی كردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی چیک لە هەولێر، کرد.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە بەڕێز میخال سڤۆبۆدا کونسولی گشتی و ستافی کونسوڵخانه‌ و گەل و کۆماری چیک کرد، هه‌روه‌ها جەختی لە زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندییەکانی کۆماری چیک و هەرێمی کوردستان له‌ بواره‌ جیاکاندا كرده‌وه‌.

به‌ڕێزیان پشتگیری و هاوکارییەکانی کۆماری چیکی بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆڵیان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعشدا لە عیراق و هەرێمی کوردستان، به‌رز نرخاند.