ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١١/١٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمى کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆلۆنێل پیتەر فەرماندەی هێزی سەربازیی هەنگاریا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا، ئەنجامەکانی هەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی داهاتووى عێراق، مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنیان، تاوتوێ کرا.
بەڕێز جێگری سەرۆک، ڕۆڵی هێزەکانی هەنگاریای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژى داعشدا بەرز نرخاند، هەروەها ئاماژەی بە مەترسییەکانی داعش لەو ناوچانە کرد کە بۆشاییی ئەمنییان هەیە، بەتایبەت ناوچەکانى سنوورى ماددەی ١٤٠.
لای خۆیەوە شاندی سەربازیی هەنگاریا، جەختی لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بوارەکانی سەربازیدا کردەوە، هەروەها بەردەوامیى پشتگیریکردنى هەرێمى کوردستانى و یارمەتیدانى پێشمەرگەى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و پاراستنى ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە.، نیشان دا.