ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٧/٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەمەبەستی ماڵئاواییکردن، پێشوازی لە خاتوو سێرێنا مۆرۆنی، کونسولی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی ئیتالیای کرد بۆ ئەو هەموو هاریکاریيانەی لە بوارە جیاجیاکاندا پێشکەش بە هەرێمی کوردستانی کردووە و ئامادەییی هەرێمی کوردستانی بۆ هەماهەنگی و کاری زیاتر لەگەڵ ئیتالیا نیشان دا، هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسولی ئیتالیا دڵنیایی دا کە وڵاتەکەى بە گرنگییەوە لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و مانەوەی هێزەکانی ئیتالیاى لە چوارچێوەى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا و بەردەوامیى هاریکارییە سەربازییەکان بۆ هەرێمى کوردستان بە گرنگ دەزانێت، هەروەها هیوای خواست هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت بەتایبەت لەڕووی گەشەی دیموکراسى بەرقەراربوونی ئاسایش و ئازادییەکانەوە.
لە کۆتاییدا بەڕێز جێگری سەرۆک هەوڵ و ماندووبوونەکانی بەڕێز کونسولی ئیتالیای لە هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە کار وئەرکى داهاتووی بۆ خواست.