2022-01-17T13:49:21.000000Z
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/١٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز چۆی کوانژین، کونسولی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی جێگری سەرۆكی كردبوو.
لە دیدارێكدا بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی بەڕێز کونسولی گشتیی کۆریای باشووری لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەركی نوێدا بۆ خواست.
دواتر بەڕێزیان باسی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور، هاریكارییەكانیان لە بووژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و ئاوەدانکردنەوەدا كرد، هیوای خواست عیراق و هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونی پێشکەوتووی کۆریا وەرگرن.