Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک سەردانی کونسولخانەی گشتیی ئەڵمانیا ده‌کات

2021-09-08T18:34:05.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٩/٨، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی بەڕێز سڤێن مۆسلەر وەک جێگری کونسولی گشتیی ئەڵمانیا، سەردانی کونسولخانەی گشتیی ئەڵمانیای کرد.

لە دیدارێکدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی زیاتری ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان کرایەوە و ڕۆڵی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبونەی داعش بەرز نرخێنرا.

بەڕێز جێگری کونسولی گشتیی ئەڵمانیا، بەردەوامیی هاریكاری و دابینكردنی پێدویستییه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاتەکه‌ی بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ پرۆسه‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ خواست.