بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی بابلی ـ ئاشووری (ئەکیتۆ)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە ههرێمی کوردستان و عیراق و جیهان بە گشتی دەکەم، هیواخوازم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودە و پڕ لە خۆشیدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن.
هەرێمی کوردستان ههردهم شوێنێک بووە بۆ بەیەکەوەژیان و بەهێزبوونی گیانی برایەتی و تەباییی نێوان گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییهکان و ئەمەش سیمایەکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە، بێگومان خوشک و برا مەسیحییەکانیش پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی نێو کۆمەڵگەی کوردستانن و ههمیشه لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان و فەراهەمکردنی سەقامگیری و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لەگەڵ پێکهاتەکانی دیكهی هەرێمی کوردستان، هاوکار بوونە.
جەژنی ئەکیتۆ لە هەمووتان پیرۆز بێت و هەموو ساڵێک بە خێر و خۆشی ئەم جەژنە بکەنەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/4/1