Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی پیرۆزباییی جێگری سەرۆک بۆ یادی دامەرزاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

2022-02-06T14:45:16.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لە یادی (٢٨)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزان ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونیان بۆ دەخوازم.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە وەک پارتێکی مەدەنیی میانڕەو بە سیاسەتێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە و خاوەن هەڵوێست لە دیدگای بەرپرسیاریه‌تییەوە مامەڵەی لەگەڵ ڕووداو و پرسەکاندا کردووە. لە کاتێكدا ناوچەکەمان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی و یەکڕیزی و پرسی نیشتیمانی و ئابووری بۆتەوە، بە دەرفەتی دەزانین جەخت لە یەکڕیزی و یەکگوتاری بکەینەوە بە ئاراستەی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی، هەروەها هەموومان لە ئاست ئەو بەرپرسیاریه‌تییەدا بین کە فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و ئارام بۆ خەڵکی کوردستان بە ڕەوا ببینین.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/٢/٦