
بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی و ساڵیادی هیجرەتی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەر موحەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. داواکارم لە یەزدان ساڵی نوێی کۆچی ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی و کوژانەوەی ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی لە سەرتاسەری جیهان.
هیواخوازم ئەم بۆنە پیرۆزە بکەین بە دەستپێکی چارەسەر بۆ کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و هێنانەکایەی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵک، با هەنگاوەکانمان لەپێناو چارەسەری ئەم دۆخە ناهەموارەدا بێت و برایەتی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بکەین بە دەستکەوتێک بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی و ئاشتی و ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان.
دووبارە ئەم یادە شکۆدارە کە ساڵی نوێی کۆچیيە، لە هەمووان پیرۆز دەکەم و هیوام کوردستانێکی ئارام و خۆشگوزەرانە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١ی محەرەمی ١٤٤٤ کۆچی