بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانهوه، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، پیرۆز بێت لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کورستان، لە گشت پێشمەرگە قارەمان و گیانفیداکانی سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەی پاراستن و هێنانەکایەی ئاسایش و سەقامگیریی ههرێمی کوردستان.
هیوادارم ئەم جەژنە بکەین بە دەستپێکی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و ئاشتبوونەوە و گەڕانەوە بۆ یەکڕیزی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەکان، لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەدا بۆ ئێستا و داهاتووی گەلەکەمان.
دەخوازم ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و دوور لە ناخۆشی بەسەر ببەن، جەژنتان پیرۆز و کوردستانیش ئاوەدان و سەقامگیر بێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستهفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٧/٨