2024-04-01T15:19:34.000000Z
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی بابلی ـ ئاشووری (ئەکیتو)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم.
هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک، هەروەها ئاشتی و ئارامی باڵ بکێشێت بەسەر جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە دڵخۆش و کامەران بن لە ژیاندا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٤/١