2022-11-22T06:39:37.000000Z
بە داخەوە ئەم ڕووداوە کارەساتبار و دڵتەزێنەی کە بەهۆی تەقینی تانکی غازی شل لە بەشە ناوخۆییەک لە شاری دهۆک ڕوویدا، دڵتەنگ و خەمباری کردم، لە ناخی دڵمەوە پرسەو و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزان و کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییانی ئەم ڕووداوە کارەساتبار و ناخۆشە دەکەم، خوای گەورە بە بەزەیی و میهرەبانی خۆی گیانی قوربانيیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٢/١١/٢٢