2024-05-21T10:08:21.000000Z
لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووین بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆک ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خوالێخۆشبوو حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان، کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەی هێلیکۆپتەرەکەیاندا گیانیان سپارد.
بەم بۆنە دڵتەزێن و کۆستە گەورەیەوە، هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ بەڕێز ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامەنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی و حکوومەت و گەلی ئێران دەردەبڕین. داواکارین لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی گیانی قوربانییان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٥/٢١