بە بۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هەروەها ئەم یادە لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان پیرۆز دەکەم. ڕۆڵ و کاریگەری و ماندووبوونی کرێکاران لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری و بەرەوپێشچوونەکانی سیما و جوانيی وڵاتدا بەرز دەنرخێنم.
جێبەجێکردن و کارکردن بە پڕۆژە یاسای کار وەکو خۆی، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی بیمەی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و مافە یاساییەکانیان، هیوادارم ئەو ڕەنج و ماندووبوونەی کە لەپێناو مانەوەیان بۆ ژیان دهيكێشن، بەرهەمەکەی مایەی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری بێت بۆ خۆیان و خێزانەکانیان، ئەرکی سەندیکای کرێکاران و لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە داکۆکی لە ماف و شایستەکانی کرێکاران بکەن، لە بەرامبەر ئەرک و ماندووبوونەکانیاندا.
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، دروود بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی کە لە کاتی کارکرندا گیانیان سپاردووە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٥/١