2022-04-01T20:14:59.000000Z
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزهوه، گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان بە گشتی دەکەم.
مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگی ئاشتبوونەوە و پاککردنەوەی ڕۆح و دەروونی مرۆڤەکانە، هیواخوازم ئەو گیانی تەبایی و لێبوردەییەی کە لەنێوان گشت پێکهاتە ئایينی و نەتەوە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاوەدانيی زیاتر لەپێناو بەرەوپێشچوونی ناوچەکە.
هیوای بەختەوەری و ئارامی لەم مانگە پیرۆزەدا بۆ هەموو لایەک دەخوازم، لە یەزدان داواکارم ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەکمان قبووڵ بکات.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٤/١