Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆک بۆ شەهیدانی کردەوە تیرۆریستییەکەی سنووری گوڵەجۆ

2021-11-28T10:03:50.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە داخەوە شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش، هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای پێنج لە ناوچەی تەپی تەلان لە سنووری گوڵەجۆ کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە و بریندار بوونی چەند پێشمەرگەیەکی دیكە.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بۆ ڕۆحی پاکی ئەم شەهیدانە ڕادەگەیەنم کە گیانیان فیدای خاکی پیرۆزی کوردستان کرد، هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢١/١١/٢٨