2020-12-24T16:01:19.000000Z
بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیساوه (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برا مەسیحییەکانی کوردستان بەتایبەت و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم.
وەک هەمیشە کوردستان شوێنی پێکهوهژیانی هەموو نەتەوە و ئایینەکان بووە، برایەتی و تەبایی و یەکڕیزیی نێوان پێکهاتەکان بۆتە هەوێنی ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکە.
هیواخوازم ئەم جەژنە (کریسمس) ببێتە مایەی گیانی لێبووردەیی و خێر و خۆشی و نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ناوچەکەمان، ئێوەش لە کەشێکی ئارام و دڵگیردا ئەم جەژنە پیرۆز بکەن و دڵخۆشی میوانی هەمیشەییتان بێت.
شێخ جهعفهر شێخ مستهفا
جێگری سهرۆکی ههرێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٢/٢٤