Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات 17/07/2020 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 17/7/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ژان ئيڤ لودريان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیی UN كۆبووه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیی UN كۆبووه‌وه‌ 08/07/2020 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/7/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى نێوانيان تاوتوێ كرا كه‌ تيايدا خاتوو پلاسخارت پشتگيريى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى بۆ....

نێچيرڤان بارزانى و كه‌ريم خان، ئه‌ركى (يوونيتاد) له‌ عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن نێچيرڤان بارزانى و كه‌ريم خان، ئه‌ركى (يوونيتاد) له‌ عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن 15/06/2020 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ ڕاوێژكارى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێز كه‌ريم خان، سه‌رۆكى تيمى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانى داعش (يوونيتاد)ـه‌وه پێگه‌يشت، به‌رله‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/6/2020 ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانييه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌ 14/06/2020 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌مه‌ 14/6/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز ستێفن هيكى، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ به‌ڕێز جه‌يمس سۆرنتۆن كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، دوايين پێشهاته‌كانى بڵابوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن 02/06/2020 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/6/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌ ئابوورييه‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ و جموجووڵى داعش، ده‌ستبه‌ركاربوونى سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز مسته‌فا كازمى و....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى به‌ريتانيا كرد سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى به‌ريتانيا كرد 02/06/2020 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/6/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتيی بەریتانیا له‌ هه‌ولێر كرد. له‌ ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌‌ هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى، به‌تايبه‌تى....