
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/23 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به نوێنه‌رايه‌تيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌رۆكايه‌تى، به‌شدارييان له ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژى نيشتمانيى كۆمارى عه‌ره‌بيی ميسردا كرد كه له‌لايه‌ن كونسولخانه‌ى ميسره‌وه له هه‌ولێر سازكرا.
له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و ميوانانى ناوخۆيى و بيانى ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوان، پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تى و گه‌لى كوردستانى به سه‌ركردايه‌تى و گه‌ل و حكوومه‌تى ميسر گه‌ياند و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.







