Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌يامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2023-04-04T15:33:46.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی هه‌واڵ

به‌ خۆشحاڵييه‌وه‌ پێشوازى له‌ ڕێككه‌وتنى‌ ئه‌مڕۆى ‌نێوان حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.

ستايشى ڕۆڵى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ به‌ گيانێكى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى، توانييان بگه‌نه‌ لێكگه‌يشتن‌ و ڕێككه‌وتن، ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌م.

سوپاس و پێزانين بۆ تيمه‌كانى هه‌ردوولا كه‌ گفتوگۆيه‌كى سه‌ركه‌وتوويان به‌ڕێوه‌ برد و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى لێكه‌وته‌وه‌. هيوادارين وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت و ببێته‌ ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ش.

دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ ئاماده‌يه‌ بۆ چاره‌سه‌ر به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و ده‌بێته‌ هۆى سه‌قامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات‌.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆکی هه‌رێمى كوردستان 2023/4/4