2021-09-03T18:50:16.000000Z
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢١/٩/٣ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا بۆ كۆچی دواییی ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئال حه‌كیم و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌کان و گه‌لی عیراق كرد و هیوای خواست خوای گه‌وره گیانی خوالێخۆشبوو به میهره‌بانیی خۆی شاد بکات.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و خه‌باتی خوالێخۆشبوو کرد له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زۆرداری و ده‌سته‌به‌ركردنی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا.