نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 2026/3/23 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز تۆم بێریندسن، وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداوە پێگەیشت.
سەرەتا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز بێریندسن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ یارمهتی و هاوکارییە بەردەوامەکانی هۆڵەندا بۆ هەرێمی کوردستان لە هەموو کاتەکاندا، دووپات کردەوە.
هەردوولا دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییەوە و بەتایبەتی تیشکیان خستە سەر لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕ لەسەر ئارامی و سەقامگیری و دۆخى ئابوورى له ناوچەکە و جیهان. لەمبارەیەوە هاوڕا بوون کە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان.
بەڕێز وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا نیگەرانیی وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەورووپای لە ئەگەری فراوانبوونی زیاتری شەڕ و ململانێکان و لێكهوتهكانى دەربڕی، هەروەها جەختی لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
كاريگهريى شەڕ لەسەر هەرێمی کوردستان، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا، گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پەیوەندی و هاریکاریی هاوبەشیان لەگەڵ هۆڵەندا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوو.