Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌ركۆمارى ئه‌رمه‌نستان كۆتايى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێنا

2024-02-29T17:09:31.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/2/29 به‌ڕێز ڤاهاگن خاچاتوريان سه‌ركۆمارى ئه‌رمه‌نستان، كۆتايى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێنا.

به‌ڕێزيان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، له‌لايه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، به‌ڕێخرا.

به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان، دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشتبووه‌ به‌غدا، به‌يانيى ئه‌مڕۆش سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵات ئه‌نجام دا.