Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

به‌ريتانيا جه‌خت له‌ پشتگيريكردنى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌

2022-01-30T07:23:33.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا بۆريس جۆنسنه‌وه‌ پێده‌گات كه‌ تيايدا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به‌ سه‌قامگيريى درێژخايه‌نى عيراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ و دوا سه‌ردانى به‌ڕێزيان بۆ له‌نده‌ن وه‌ك ده‌رفه‌تێكى گرنگ بۆ تاوتوێكردنى هاريكاريى نێوان هه‌ردوولا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

له‌ وه‌ڵامى نامه‌يه‌كى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا ده‌نووسێت: "خۆشحاڵ بووم کە ئەیلوولی ڕابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن، دوای ئەوەی ساڵى ٢٠١٥ سەردانی هەولێرم کرد. بەریتانیا هاوبەشیمان زۆر بەرز دەنرخێنێت و پابەندی سەقامگیری و ئاسایشی درێژخایەنی عیراق و هەرێمی کوردستانی عیراق دەمێنێتەوە."

سه‌رۆك وه‌زيران جۆنسۆن هه‌روه‌ها بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نووسيويه‌تى: "دیدارەکه‌مان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان و تاوتوێکردنی ئەو هاوکارییە زۆر گرنگەی کە دژ بە داعش هەمانە، هەروەها بۆ ڕاگۆڕینەوەمان لەبارەی پرسە ناوچەیییەکانەوە."

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا نووسيويه‌تى: "بە بیستنی باشتربوونی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵدا زۆر خۆشحاڵ بووم. هه‌روه‌ها بەریتانیا پشتگیری لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دەکات."