Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) 04/09/2025 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و سەروەرمان پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆباییەکی گەرم لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی، دەکەم.پەیامی پێغەمبەرمان محەمەد (د.خ)، پەیامی ئاشتی و یەکسانی و ڕاستگۆییە بۆ کۆی مرۆڤایەتی، ئومێدەوارم ئەم یادە ببێت....

پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا 25/08/2025 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر ئەنفال و جینۆسایدکردنی خەڵکی سڤیل و بێتاوانی ناوچەی بادیناندا، ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیە درێژکراوەی ئەو زنجیرە تاوانانەبوو کە ڕژێمی بەعسی لەناوچوو لە چوارچێوەیەکی پلان و نەخشە بۆ داڕێژراودا و بە مەبەستی لەناوبردنی نەتەوەی کورد، لە....

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 24/08/2025 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دواییی پێشمەرگەی دێرین و سیاسەتمەدار بەڕێز (سەید کاکە)م پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی،....

جێگری سەرۆک لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە 18/08/2025 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/8/18 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و....

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 16/08/2025 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی‏‎سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان‏لە یادی ٧٩ـەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پیرۆزباییيەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیر و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.لەم یادەدا ڕۆڵی پارتەکەتان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی....

جێگری سەرۆک پێشوازیی لە شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا کرد جێگری سەرۆک پێشوازیی لە شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا کرد 13/08/2025 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/8/13 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ خاتوو گوينده‌لن گرين، كونسوڵی گشتيی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و به‌ڕێز ستیف بيتنه‌ر، كونسوڵی گشتيی پێشوو، كرد.لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆک، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە خاتوو گرین، كونسوڵی گشتيی....