Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە 13/05/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٥/١٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە به‌ڕێز کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤیسکی، فەرماندەی هێزی سەربازیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارێكدا بەڕێز جێگری سەرۆک، وێڕای بەخێرهاتن پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤیسکی، وەک....

پەیامی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا پەیامی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا 01/05/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هەروەها ئەم یادە لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان پیرۆز دەکەم. ڕۆڵ و کاریگەری و ماندووبوونی کرێکاران لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری و بەرەوپێشچوونەکانی....

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی یۆنان کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی یۆنان کۆبووەوە 29/04/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلاوس ستێریولاس، کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی یۆنان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسایشی سنوورەکان، کێشە....

ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی هۆڵەندا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرز ڕاگیرا ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی هۆڵەندا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرز ڕاگیرا 29/04/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٨، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێر کرد. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز یاکۆ بیرێندس، کونسولی گشتیی هۆڵەندا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و نوێنەری وڵاتان بەڕێوەچوو،....

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 27/04/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە توندی و بەوپەڕی نیگەرانییەوە ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیەی سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆری سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەکەم، کە بەداخەوە شەهید و برینداربوونی چەند کارمەندێکی کۆمپانیاکەی لێکەوتەوە. بۆ هەموو لایەکمان ڕوونە کە ئامانج لەم کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانە، تێکدانی ئاسایش....

پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا 24/04/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لە ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا کە پەنجا ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، سەری ڕێز و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدان و ‏قوربانییانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەی دەستی ڕژێمی بەعس دادەنەوێنم، سڵاو لە خانەوادە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان. بە شکۆوە یادی ئەو دوو کارەساتە جەرگبڕەی شاری قەڵادزێ....