ڕاگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
31/07/2024
|
لێدوان
به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به ميوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره ده‌ڕوانين. ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان 2024/7/31....
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه
16/03/2024
|
لێدوان
له (36)هه‌مين ساڵيادى مه‌رگه‌سات و تاوانى سامناكى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى ڕێز نه‌وازش بۆ گيانى پاكى زياتر له پێنج هه‌زار شه‌هيدى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان داده‌نوێنين، به ڕێز و شكۆدارييه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه، سڵاو بۆ خێزان و كه‌سوكاريان و بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانييانه ده‌نێرين....
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات
16/01/2024
|
لێدوان
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارييه ده‌كه‌ين كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى ڕابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كرديه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ....
ڕاگه‌یه‌نراوێک له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
29/06/2023
|
لێدوان
سه‌ركۆنه‌ى سووتاندنى قورئانى پيرۆز ده‌كه‌ين. كارێكى ته‌واو ناڕه‌وايه، ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنی ڕق و كينه و هه‌ڕه‌شه له پێكه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وایی ده‌كات. ده‌بێ ڕێز له بيروباوه‌ڕ و هه‌ستى ئايينى و پيرۆزييه‌كانى هه‌موو ئايين و ئايينزاكان بگيرێت و ڕێگه نه‌درێت له‌لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه ئازادی....
په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
26/05/2023
|
لێدوان
به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له ده‌ستكارى و گۆڕانكارى له‌و بڕگانه‌ى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى عێراق ده‌ڕوانين كه په‌يوه‌ندييان به مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌يه و يه‌كجارى ڕه‌تيان ده‌كه‌ينه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه دروستكردنى به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ياساى بودجه كه هه‌موو عێراقييه‌كان به ئومێده‌وه چاويان لێيه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵى....
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
15/05/2023
|
لێدوان
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکرده‌وه‌ته‌وه گوایه کۆتاییی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێیه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان! لێره‌وه ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که هه‌ڵبه‌ستراو و دووره له ڕاستی. نه....