
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عزه‌ت شابه‌نده‌ر سياسهتمهدارى عێراقى، خۆپيشاندانه‌كان و دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌کانی به‌غدا و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق و چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان و هه‌وڵه‌کان بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و ڕێگری‌کردن له فراوانبوونى توندوتیژییان تاوتوێ کرد. له دیدارێکدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٨/١٠/٢٠١٩....

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له به‌ڕێز عومه‌ر سه‌يد عه‌لى كرد كه دووباره به ڕێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرايه‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركه‌كانيدا بۆ خواست. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/9/2019 له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عومه‌ر سه‌يد عه‌لى، ڕێكخه‌رى گشتيى....

به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه دوێنێ ئێواره ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگيرى له هۆڵێكى كابولى پايته‌ختى ئه‌فغانستان كرده ئامانج و تيايدا به ده‌يان كه‌س كوژران و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانييان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئه‌فغانى ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين. كاره تيرۆرستييه‌كانى له‌مجۆره ئه‌ركێكى....

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو ناهيده ڕه‌فيق حيلمى ـ يهوه، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى: پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو خاتوو ناهيده ڕه‌فيق حيملى و كه‌سوكار و دۆستانى ده‌كه‌ين كه به داخه‌وه ئه‌مڕۆ....